پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
12:57 - 05/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 کاتژمێری
داهاتودا ئاسمانی هەرێم ساماڵ بێت و ئەمڕۆ شەممەش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە،
ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەنزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی
دوێنێ.
ئاماژە بەوەش دەکات، سبەینێ ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت و
پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی:
هەولێر : 33
سلێمانی : 32
دهۆک : 32
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 34
زاخۆ :32
سۆران : 32
حاجی ئۆمەران : 23
گەرمیان : 36