نێچيرڤان بارزانى بۆ یارییه‌كی وه‌رزشی سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات
11:39 - 26/07/2024
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکایەتی هەرێم
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر
بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى
فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی،
26ـی تەمموزی 2024، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،
هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان، لە كۆشكى ئەلیزێی سەرۆکایەتی فەرەنسا، به‌شدارى
له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.
دوای 100 ساڵ لە
ڕێکخستنی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپی، ئەمساڵ ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە پاریس بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ هەینی 26ـێ تەمموز، ئاهەنگەکە کاتژمێر
08:30ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر دەست پێ دەکات، لە 11ـی ئابی داهاتوو کۆتایی دێت.
بۆ یەکەمجار لە
مێژووی یارییەکانی هاوینەدا، لەبری ئەوەی یاریگای سەرەکی وەرزشی بۆ نمایشی کردنەوەی
یارییەکە بەکاربهێننن، ڕێکخەران چالاکییەکەیان گواستەوە بۆ دەرەوە، بە تایبەتی بۆ
ناوەندی پایتەخت.
بڕیارە شەش بۆ حەوت
هەزار وەرزشوان بە 85 کەشتی و بەلەم بە درێژایی شەش کیلۆمەتر بەناو ڕووباری سیندا
بڕۆن.