ئەحمەدى حاجى رەشید: حکومەتى هەرێم راستییەکان لە مووچەخۆران دەشارێتەوە
07:46 - 22/01/2025
زەمەن - کوردستانى
پەرلەمانتارێکى پێشووى عێراق دەڵێت، حکومەتى هەرێم راستییەکان لەبارەى مووچە و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بە خەڵک ناڵێت و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵیش جێبەجێ ناکات.
ئەحمەدى حاجى رەشید، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کێشەى دارایى نێوان هەولێر و بەغدا دوو لایەنەیە، حکومەتى هەرێم چەند گەندەڵە، عێراقیش ئەوەندە گەندەڵە بۆیە کێشەى مووچە چارەسەرنابێت.
راشیگەیاند، حکومەتى هەرێم پابەندنەبووە بە رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ بە بەغدا، بۆیە بەغدا پارە بۆ مووچەى مانگى 12ى ساڵى رابردوو نانێرێت و پێویستە حکومەتى هەرێم لە داهاتى ناوخۆ بیدات.
دەشڵێت، ئەمساڵ لەرووى داراییەوە دۆخى مووچەخۆران لە ساڵى رابردوو خراپتردەبێت.