راگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
11:33 - 22/01/2025
زەمەن - ئابوری
ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.
لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ ) تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت ، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوام بونیان لەخزمەت.
https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٥/١/٢٢