412 کوردستان

یەکێتى مامۆستایانى کوردستان داوایەک ئاراستەى حکومەت دەکات

08:10 - 22/01/2025

زمەن - کوردستانى

 

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێتى مامۆستایانى کوردستان - لقى هەولێر کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رایگەیاند، داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن، جێبەجێکردنى یاساى نوێى خانەنشینى بخرێتە کۆتایى مانگى شەش، بۆئەوەى کێشە بۆ وەرزى دووەمى خوێندن دروستنەبێت.

 

یەکێتى مامۆستایانى کوردستان راشیگەیاند، بەهۆى یاساى نوێى خانەنشینییەوە 25 هەزار مووچەخۆر خانەنشین دەکرێت، پێشبینى دەکەین پێنج بۆ شەش هەزارى بەر مامۆستایان بکەوێت، ئەوەش ژمارەیەکى زۆرە و ناتوانرێت جێگەیان پڕبکرێتەوە، بۆیە پێشنیاز بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین تا کۆتایى خوێندنى ئەمساڵ کە دەکاتە رۆژى 30ى حوزەیران، بڕیارەکە جێبەجێ نەکرێت و لەدواى ئەو بەروارە خانەنشینیان بکەن.

 

هەروەها داواشیانکرد، خانەنشینکردنى مامۆستایان بەهەمان سیستمى حکومەتى فیدراڵ بێت، لە رووى مووچە و شایستە داراییەکان هیچ جیاوازییەکیان نەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن