441 کوردستان

حکومەتی هەرێم بۆ یەکەمجار ئەم کارەی بۆ مامۆستایانی گرێبەست کرد

09:58 - 22/01/2025

زەمەن - کوردستانی

عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 10 ی 2024 ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی لەگەڵ لیستی مووچەی مووچە خۆران ناردووە بە هاوپێچی، یەکەم جارە ناوی مامۆستایانی گرێبەست دەنێرن بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق و وەزارەتی دارایی.

عەلی رەئووف مستەفا راشیگەیاند، وەک نوێنەری دەستەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ دیوانی چاودێری عیراق لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن کە مووچەی ئێمەش لەلایەن حکومەتی فیدراڵی سەرف بکرێت ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی کار لەسەر دامەزراندن و بوون بەهەمیشەیی مامۆستایانی گرێبەست بکەین.

دەشڵێت، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست ئێستا خاوەنی بایۆمەترین UPN ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 37933 مامۆستای گرێبەستە، ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق کە موافقە بکات لەسەر ئەوەی مووچەی ئێمەش لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بنێردرێت.

ئەوەشی راگەیاندووە، وەک نوێنەرانی دەستەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ئەو بابەتە قسەمان کردووە، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست دابمەزرێن بەشێوەی هەمیشەیی ئێمەش وەک نوێنەرانی دەستەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق و وەزارەتی دارایی عیراق، چەند ئەندام پەرلەمانێکی تر لە پەیوندیداین، بەردەوام دەبین تاوەکو دەبین بەهەمیشەیی وازناهێنین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن