187 کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: شاسوار عەبدولواحید پێشتر لە سێدارەی دەدان کەچی ئێستا بەبەلاش دەنگ بە لایەنێکی دەسەڵات دەدات

12:34 - 22/01/2025

زەمەن- هەولێر

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشی توندیان کردە سەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ و  ڕایانگەیاند شاسوار عەبدولواحید ماوەی دوو مانگە خەریكی گفتوگۆیە لە گەڵ پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی بەشێكی دەستبكەوێت دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام لەگەڵ دەسەڵاتداران.

 
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند  شاسوار عەبدولواحید پێشنیازێكی ئاوا باس لە حوكمڕانی درووستكردنی حوكمڕانی بێت، ناكرێت لەناو حەدیقەوەو لەناو سەیارەوە پرۆژەیەكی ئاوا بۆ خەڵك و لایەنە سیاسیەكان تەرح بكرێت، بەڵگەیە لەسەر ناجدی بوونی پێشنیازەكەی شاسوار عەبدولواحید.

یەکگرتووی ئیسلامی پێی وایە شاسوار کە بەبەشی خۆی ڕازی نەبووە، ئێستا دەیەوێت موزایەدە بەسەر ئەواندا بکات و دەلێت چەواشەکاری و زمانی بریندارکردن بەکار دەهێنێت.

هەر لە قسەکانیاندا یەکگرتوو نیگەرانی خۆیان لە پڕۆژەکەی شاسوار عەبدولواحید دەربڕی و دەڵێن ئەوانە بەڵگەی ئەوەن ئەو پرۆژەیەی شاسوار عەبدولواحید ئیستهلاكی محەلی و  ناواقیعیە، لەدوورەوە پێشنیازی وا دەلیلی ناواقیعیە ، پرۆژەیەكی بێ بنەما و بێ پەیڕەوی. 
لە کۆتایشدا یەکگرتوو هێرشی توندتری کردە سەر شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەڵێن ئەو پێشتر دەیوت دەبێت بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لەبەردەركی سەرا هەڵبواسرێن خێرە ئێستا دەیەوێت دەنگەكانی بە بەلاش بداتە لایەنێكی دەسەڵات ئەی بۆ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەیوت هەرگیز لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆنابمەوە دوای دوو مانگ گفتوگۆ و كۆبوونەوە دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام ئەمڕۆ دەیەوێت دەنگ بەلایەنێكی دەسەڵات بدات خۆی ئازادە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن