134 ئابوری

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌ 23 ملیاره‌وه‌ بۆ 12 ملیار دابه‌زیوه‌

10:26 - 09/08/2024



زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی سلێمانی گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوو نزیكه‌ی 50% دابه‌زیوه‌، كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو نزیكی 23 ملیار بوو.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە لە رۆژی 3-8-2024 تا 9-8-2024، بڕی 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دینار بووە. بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 12%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکەو 3%یش بەشێوەی مقاصە بووە.

ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ سیستمه‌كه‌ گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ده‌قیق نیه‌".


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن