690 ئابوری

مووچەی مانگی ١٢ خەرج دەکرێت بەڵام دوادەکەوێت

11:32 - 12/01/2025

زەمەن:-

 

 ئیخڵاس دلێمی ڕایگەیاند: لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکان و داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد و مووچەی مانگی ١٢ خەرج دەکرێت بەڵام رەنگە دوابکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لەگەڵ تەیف، سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووینەوە و لەبارەی پاردارکردنی کەرتەکانی حکومەت، داهاتی نانەوتیی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە گفتوگۆمانکرد.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیک پارەی بۆ مووچەی مانگی ١٢ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە کە بریتییە لە ٤٠٠ ملیار دینارو زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

هاوکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیبەوەشدا، حکومەتی فیدراڵ دەڵێت شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ١١ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینارە لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو پارەیەی بۆ مووچە لەمساڵدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن