396 کوردستان

خانووە زیادەڕۆکانى ناوچەیەکى دیکەى سلێمانى تاپۆ دەکرێن

07:37 - 21/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

دیلمان لەتیف سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان رایگەیاند، رێکارەکانى تاپۆكردنی مەلاداود كۆتایی هاتووە و دەست بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی گوندی کانی بەردینە دەكەن.

 

راشیگەیاند، تاپۆکردنى خانووە زیادەڕۆکانى گوندى کانى بەردینە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دواى ئەوە دێت کە ریکارە کردارییەکانى تاپۆکردنى گوندى مەلا داود کۆتاییان هاتووە.

دیلمان لەتیف ئەوەشى راگەیاند، ئەوانەی لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە، ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن، خۆ ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە، کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نووسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی شارەوانیی ڕۆژئاوا بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان.

 

لەبارەى رێنماییەکانى تاپۆکردنیش رایگەیاند، یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە، دەبێت داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێت و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە ڕەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن