رووداوێکى هاتووچۆ روویدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش بریندارن
06:31 - 12/09/2024
زەەمەن - کوردستانى
کەمێک لەوبەر لە رێگەى نێوان کفرى دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، لەئەنجامدا چوار کەس بوونە قوربانى.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست زەمەن کەوتوون، دووان لە قوربانییەکان کوڕ و باوکێکن و دواى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکە راستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە، دووانەکەى دیکەش کچ و دایکێکن و بەسەختى برینداربوون، ئێستا تەرمەکان و بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەى شەهید خالید گەرمیانى.