1405 کوردستان

هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

06:25 - 22/08/2024

زەمەن - کوردستانی

 

قایقمامیاتی قەزای کەلار رایگەیاند، لە پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، بۆ دیوانی قايمقاميەتى قەزاى كەلار و ناحيەكانى (رزكارى و پێباز و شێخ تەويل )  لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن، (33) کەس لە پسپۆریە جیاوازەکان وەكو ( كارەبا و راگەياندكار و کارگوزار و شۆفێر و باخەوان ) بۆ دیوانی قايمقاميەتى قەزاى كەلار و ناحيەكانى (رزكارى و پێباز و شێخ تەويل) وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.

راشیگەیاندووە، داواکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی لای خوارەوە و لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لەرۆژی (٢٠٢٤/٨/٢٢) تا (٢٠٢٤/٩/٥) فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.

لینکی فۆرمی دامەزراندن:
https://forms.gle/CfWT2ChjGRCKDAEf8

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن