303 کوردستان

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

08:07 - 12/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژى 28ى ئەیلول یەکەم رۆژى دەستپیکى ساڵى نوێى خوێندن دەبێت.

 

لە راگەیەندراوەکەى زانکۆى سلێمانیدا هاتووە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٩/١١ بڕیاریدا کە رۆژی ٢٠٢٤/٩/٢٨ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 بێت بە مەرجێک سەرجەم پێداویستیەکانی بەشە ناوخوییەکان تەواو بکرێن و ڕێکارە دارایی و کارگێڕیەکانی گرێبەستی پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بە ئەنجام بگات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن