800 کوردستان

هۆشداریى لەبارەى بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەک دەدرێت لە سلێمانى

07:04 - 22/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

د. سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سلێمانى، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گومانیان لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کۆلێرا هەیە و پشکنینى چەند توشبوویەکى گومانلێکراویان ناردووە بۆ بەغدا بۆ پشتڕاستکردنەوە.

 

د. سەباح هەورامى دەڵێت، دڵنیاین لەوەى ئەو کەسانەى پشکنینیان بۆکراوە توشى کۆلێرا بوون، بەڵام بۆ دڵنیایى زیاتر پشکنینەکانیان رەوانەى بەغدا کردووە.

د. سەباح هەورامی داوا لە هاووڵاتیان دەکات ، بەهیچ شێوەیەک ئاوی شەمعە نایاساییەکانی ئاو بەکارنەهێنن و سەوزەی دەرەوە نەخۆن، دەشڵێت، بەشێکی زۆری ئەو سەوزانەی لە چێشتخانە و خواردنگەکان هەن لە پشکنینی سەلامەتیدا دەرنەچوون، چونکە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدەکات، کۆلێرای ئەمجارە زۆر بە خێرایی و بە تووندی لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە کە پەککەوتنی گورچیلەکان یەکێک لە لێکەوتە مەترسیدارەکانیەتی.

ۆ پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون هەیە و هیچ تووشبوویەکی نەخۆشییەکە تۆمارنەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن