388 کوردستان

بۆچی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکوژرێن؟

07:32 - 22/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

جەمیل هەورامى، سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ دەنگى ئەمریکا، باسى لە کوژرانى کۆڵبەرەکان لە سنوورەکانى نێوان ئێران و هەرێمى کوردستان کردووە، ئەمەى خوارەوە دەقى قسەکانییەتى.

 

جەمیل هەورامى دەڵێت، بەڕاستی ئەو ڕووداوەی کە ڕوویداوە کاری پاسەوانی سنور نییە، بەڵکو کاری دوژمنە، دووساڵ لەمەوپێش کەسێکی (بانی شاری) یان شەهید کرد ئێمە ناچاربووین بۆئەوەی دوژمنایەتی نەکەوێتە ناوچەکەمانەوە من و کاک حەمەی حەمە سەعید 80 هەزار دۆلارمان دابین کرد بۆ سوڵح و ئاشتەوایی ئەو کێشەیە، پارساڵ لە سنوری تەوێڵە پاسەوانی سنور ئەتکی کۆمەڵێک کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵاتیان کرد ئەوەی کە پاسەوانی سنور کردی لەوناوچەیە کە کۆڵبەرێکیان کوشت‌ کارێکی زۆر ناڕەوا و نایاساییە ئەو کردەوانە ڕەوشتی پاسەوان نییە، ڕاستە ئەوانە وەک تاک (یەکێتی) ن لەو سنورە بەڵام ڕێنمایی لە یەکێتی وەرناگرن بەڵکو پەیوەندیان بە عێراقەوە هەیە و ڕێنمایی لە عێراقەوە وەردەگرن فەرماندەی لیوا کە دێتە ئەم ناوچەیە بۆنموونە ئەگەر بە ڕێنماییەکانی عێراق نەڕوات فەسڵ دەکرێن و لەکار دوو دەخرێنەوە لەوانە (حەمە سەعید شەریف) کە گرتیان و لەکارەکەی دوور خرایەوە واتە پێیان دەوترێت تەقە بکەن و خەڵک بکوژن، یەکێتی دەتوانێت ئامۆژگاریان بکات بەڵام کە فەسڵ کران ئیتر چی بکات من فەرماندەی لیواکەی پاسەوانی سنور ئەو ناوچەیه و پۆلیس و ئاسایش‌ بانگ دەکەم، یەکەم دەبێت تاوانبارەکە بگیرێت و بدرێت بە دادگا، دووەم بەڕاشکاوی دەیڵێم قابیلی قبوڵ نییە لەو ڕووداوانە دووبارە ببێتەوە ئێمە بۆ ئەوە خەباتمان نەکردووە کوڕەکانمان لەسەر پەیداکردنی بژێویان بۆ ماڵ و مناڵیان بکوژرێن بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕووداوە دەکەم.

خەڵک هەبوو بیست ساڵ حوکم بووە لەسەر کوشتن بەڵام کە حوکمەکەی تەواو بووە دەرچووە کوشتویانە بۆیە ئەگەر حوکمیش درا هەر دەبێت ئەو خێزانانە سوڵح بکەن بۆئەوەی دوژمنایەتی نەکەوێتە نێوانیانەوە ئەگەر سوڵحەکە نەکەین تاوانبارەکە هەر دەکوژنەوە ئێمە سوڵحەکە دەکەین و دواتر دەیاننێرین بۆ دادگا ئەمجارە بۆ ئەم ڕووداوە بۆئەوەی ئەو تاوانبارە بە توندی حوکمی خۆی وەربگرێت ئێمە سوڵح ناکەین و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە وادەکەین هەتا ئەگەر ئەو تاونبارە حوکمەکەشی تەواو کرد جارێکی تر نەیەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە بۆئەوەی کێشەی تر دروست نەبێت، ئەو کەسانەی کە پاسەوانی سنورن لەوێن خەڵکی دووری ناوچەکەن یەکێتی هەر ئەوەندەی پێدەکرێت لەڕێی نوێنەی حوکمەتی هەرێمەوە لە عێراق بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵێن کە توندوتیژ نەبن و فەرمان نەکەن بە پاسەوانانی سنور بۆ تەقەکردن، من قسە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و پارێزگاری هەڵەبجە دەکەم کە فشار بکەن ئەو ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن