1148 کوردستان

زانیارى نوێ لەسەر مووچەى مانگى حەوت گەیشت

08:32 - 22/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق، لەسەر ناوى دووبارە و زیادکردنى ناوى نوێ بۆ لیستى مووچە، ئامادە نییە مووچەى مانگى حەوتى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، تەیف سامى بە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى گوتووە، ئامادەنییە بەوشێوەیە مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێت، ئەگەر سودانى خۆى بڕیارى ناردنى بدات، تەیف سامى ئامادەیە بینێرێت.

 

زەمەن زانیویەتى، لە کۆى 28 وەزارەت و دەستە، ناوى زیادە و دووبارە خراوەتە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانەوە، ئەوە جگە لە ناردنى لیستى مووچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى، بۆیە تەیف سامى بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە ئیمزا لەسەر پارەدارکردنى هەرێمى کوردستان بۆ مووچەى مانگى حەوت بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن