1214 کوردستان

وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

09:08 - 22/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رۆژى 16ى ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسى دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بانگەشەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە رۆژى 16ى ئەیلولەوە دەستپێدەکات و تا 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنى هەڵبژاردنەکە بەردەوامدەبێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە و لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی و 215 هەزار و 960 دەنگدەریش لە دەنگدانی تایبەت بەشداری دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن