35 ئابوری

حکومەت کۆکردنەوەی پارەی ئاوی راگرت... بزانە هۆکار چیە؟

11:06 - 19/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

‎هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی سلێمانی و هەولێر بڵاویانکردەوە، کە ئەمڕۆ کارەکانیان ڕادەگرن، داواش لە هاووڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن.

ئەمڕۆ ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکات، بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ لە (٢٠٢٤/٩/١٩)ی پێنچ شەممە کارەکانیان ڕادەگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەم ڕۆژەدا بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکانمان وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بە هەمان شێوە داوا دەکات، هاووڵاتییان سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن، بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن