43 ئابوری

بەغداد داواکاریی نوێی بۆ لیستى موچەى فەرمانبەران هەیە

10:13 - 19/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بەغداد لیستێكی نوێی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە تیایدا داوای زانیاری نوێ لە فەرمانبەران دەكات (كەی ئێن ئێن)یش ناوەڕۆك و كاتی گەڕاندنەوەی لیستەكە ئاشكرا دەكات.

دوای سەردانەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و شاندە باڵاكەیان بۆ هەرێمى کوردستان، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لیستێكی نوێی ئاڕاستەی هەرێم كردوە و داوای كردوە لەلایەن فەرمانگەكانەوە سەرجەم خشتەكانی پڕبكرێنەوە و بكرێنە بنەما بۆ لیستی موچەی مانگی (10ـی 2024).

لیستە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كراوە و تیایدا داوای ناوی دایك، بەرواری لەدایك بون، رەگەزی فەرمانبەر و رۆژی دەستبەكاربون و هەندێك زانیاری دیكەی لەخۆگرتوە، داوای كردوە بۆ موچەی مانگی (10) بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

لای خۆشیانەوە گەنجینەكان لەڕێگەی گروپی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لیستە نوێیەكەیان بۆ فەرمانگەكان ناردوە و داویانكردوە كە لەماوەیەكی كورتدا لیستەكە ئامادەبكەن و بیگەڕێننەوە بۆیان.

سەرچاوە: کەی ئێن ئێن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن