1644 کوردستان

هاوردەکردنى مۆدێلێکى ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمى کوردستان رادەگیرێت

09:49 - 19/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە مانگی تشرینى دووەمی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان رابگیرێت.

 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022- 2023 و 2024 هاوردەدەكرێن، بەڵام بەپێی رێنماییەكان لە مانگی 11ی هەموو ساڵێكەوە هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت و ئەمساڵ ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2022 رێگایان پێنادرێت هاوردەبكرێن.

 

راشیگەیاند، لە دوای مانگی 11ی ئەمساڵەوە بڕیارە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2023- 2024 و 2025 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیل 2022ن و داخڵكراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن