53 ئابوری

بەغدا دوو مووچە بەسەریەکەوە دەنێرێت؟ شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

11:51 - 19/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بڕیارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، دووشەممەی داهاتوو، 23-09-2024، شاندێکی حکوومەت بۆ تاوتوێکردنی هەردوو مووچەی مانگی هەشت و نۆ و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی دەچێتە بەغدا.

هاوکات دوێنێش ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کاروباری دارایی باسی لەوە کرد، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو لیستی مووچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و پێویستە وەزارەتەکەش لە ماوەی هەفتەیەکدا هەردوو مووچەکە خەرج بکات.

ڕاشیگەیاند، کاتێک شاندەکەی بەغدا لە هەولێر بوون، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوە لەگەڵیاندا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە نابێت پرسی مووچە تێكەڵی پرسە سیاسییەکان بکرێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و مافەکانیان بۆ دابین بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن