42 کوردستان

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنەوە بۆ هاووڵاتیان

12:42 - 19/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: ١٨٠ هەزار کارتی دەنگدان تەواو کراون و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان.

لە ئاگادارییەکدا، عامر موسا حسێنی، سەرۆکی لێژنەی ناوەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کارتەکانیان وەربگرنەوە و بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەکو بنکەکان تاوەکوو ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبن لە پێدانەوەی کارتەکانی دەنگدان بە هاووڵاتیان، بەڵام بۆ ئەوەی فشارێکی زۆر دروست نەبێت، باشتروایە هاووڵاتییان بەر لە ڕۆژی دەنگدان سەردانی بنکەکان بکەن و کارتەکانیان وەبگرنەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن