196 کوردستان

سوپاى پاسدارانى ئێران ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵەى شەهیدکرد

09:08 - 19/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان رایگەیاند، لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپاى پاسدارانى ئێران، رێبوار کەریمی ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى حزبەکە لە  پیرانە کۆن لە نزیک مەرسوان، شەهید بووە.

کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ( چوار شەممە ) هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد". 


لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "جێگەی ئاماژەیە لە سەعاتی ٣ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارەدایە". 


کۆمەڵە لە راگەیاندنەکەدا باس لەوە دەکات کە دواتر لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا وردەکاریی زیاتر رادەگەینن.


ئەو شوێنەی کە ئەو شەڕەی تێدا روویداوە ناوی داسێرانە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان لەودیوو ناوچەی ئەحمەدئاوای باشوری کوردستانەوەیە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن