مامۆستایانى زانکۆ ئاگاداردەکرێنەوە
07:12 - 19/09/2024
زەمەن - کوردستانى
دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکومییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان(ئەھلیەکان) وانە بڵێتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى دیوانى چاودرێرى دارایى هەرێم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نووسراوێکیان ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی کردووە، ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکومییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان (ئەھلیەکان) دەرس بڵێتەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
جگە لە سزادانى مامۆستاکە دیوانى چاودرێرى دارایى دەڵێت، لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو زانکۆیەش دەکەن کە نووسراوی لارینەبوون دەدەن بە مامۆستاکان و و رێگەدەدەن مامۆستاکانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان(ئەھلیەکان) دەرس بڵێتەوە.
دیوانی چاودێری دارایی هۆکارى دەرکردنى ئەو بڕیارەى بۆئەوە گەڕاندووەتەوە، بەوشێوەیە دەتوانریت هەلى کاری زیاتر بۆ دانەمەزراوەکان دەستەبەربکات.