55 کوردستان

ئومێد خۆشناو: ئامادەکاری بۆ مەترسیی لافاوی زستان کراوە

03:44 - 19/09/2024

زەمەن - هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و لایەنەکان بەڕێوە چوو، لەسەر دووتەوەری گرنگ یەکێکیان هاوینی ئەمساڵ لەسەر ئیدارەدانی کێشەی ئاوی هەولێر، ئەویدکەش تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکان تایبەت بە وەرزی زستان و باران و ڕێگری لەسەر مەترسی دروست بوونی لافاو لە هەولێر.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت: لە دواین کۆبوونەوەکانی ئامادەکاری و بۆ وشکە ساڵی دەکەین لە وەرزی زستان، بەهەمان شێوەش لە کۆبوونەوەکانی وەرزی زستان ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی هەولێر لە وەرزی هاوین دەکەین.

وتیشی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی لە هەولێر دانرا، لە ئاوی فریاگوزاری هەولێر و قوشتەپە، لە دروستکردنی بەنداو و دەستپێکردنەوەی پۆندەکان، هەموو ئەوانە پەیوەندییان بە ڕزگارکردنی هەولێر هەیە، هەر بۆیە لە هاوین و زستانی داهاتوو هەولێر بێگرفت دەبێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ چارەکردنی ئەو بابەتانە تاکو ئەو پرۆژانە تەواو دەبن، بە بەردەوامی ژووری پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلان و بەرنامەی وەرزی دادەنێن.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنێک بۆ هاوینی ئەمساڵ کرا، جیاواز لەگەڵ هاوینەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵانی ڕابردوو کاریگەرییان هەبوو، ئەمساڵ کەم بوونەتەوە، هەرچەندە لە هەندێک شوێن گرفتەکان بەردەوامە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەوانیش چارە دەکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن