کاتی دەستپێکردنی بانگەشە دیاریدەکرێت
01:12 - 19/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: هەفتەی داهاتوو ڕۆژی
دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
لەنوێترین لێدواندا کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، هەفتەی
داهاتوو لیستی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی
باڵای کۆمسیارانەوە پەسەند دەکرێت و هەمان کات ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشە
دیاریدەکرێت.
دەشڵێت: پڕۆسەی دەنگدان ئازادانەو نهێنییەو هیچ کەس و لایەنێک
ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگ بە چ لیست و کاندیدێک دەدات و فۆرمی دەنگدان ناوی لەسەر
نییەو دەستوری عێراق ئازادیی بەشداریی هەڵبژاردن و نهێنیی دەنگدانی پاراستووە.
بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای
چەندین جار لە دواخستنی، بەڕێوەبچێت.