43 کوردستان

وێنە..شەش چەکداری داعش لە سنووری کەرکوک کوژران

01:30 - 19/09/2024

زەمەن - کەرکوک

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و پێنج چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌و ڕیكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ی لە کەرکوک کوژران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق باسی لەوە کردووە، پاڵپشت بە بڕیاری محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کارکردنێکی وردی دەزگای هەواڵگری عێراق، کە زیاتر لە دوو مانگی خایاند، ئەمڕۆ سێ بۆردوومان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەنجامدرا.

دەشڵێت: سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی (عومه‌ر سه‌ڵاح نعمه‌) ناسراو به‌ (ئه‌بوو خه‌تاب)، مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌ی داعش و فه‌رمانده‌یی كه‌رتی ئه‌لبووحه‌مدانی به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك و تیرۆریستێكی تر به‌ناوی (عوسمان ئه‌بوو عه‌بد) و هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی تر به‌ناوی (عزه‌دین هیشام) كوژران و به‌ گشتیی شه‌ش تیرۆریست كوژران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن