59 کوردستان

وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێکی یەکەم ڕۆژی دەوام قسە دەکات

01:54 - 19/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ٢٥ی ٩، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت  و هیچ ڕێگرییەکیش لەو بارەیەوە نییە.

ناوبراو لەبارەی وانەبێژانەوە ئاماژەی بەوە کرد، لە جێگەدانانێک هەبێت ئەولەویەت دەدرێتە ئەو وانەبێژانەی كە پێشتر دابڕاون.

وتیشی: لەم کابینەیەدا ٥ هەزار و ٨٨ مامۆستای گرێبەست کراونەتە هەمیشەیی، ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ کراونەتە گرێبەست.

دووپاتیشی کردەوە، ٢٥ی مانگ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن