1592 کوردستان

وەزارەتى بەرگریى عێراق: تۆپەکانى پێشمەرگە بە راسپاردەى سوپاسالار رادەست کراون

09:14 - 20/09/2024

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

19ى ئەیلوول وەزارەتى بەرگریى عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى گەیشتنى تۆپی هاویتزەر بۆ هێزەکانى پێشمەرگە بڵاوکردەوە.

وەزارەتى بەرگریى عێراق راگەیاندووە، کە گرێبەستى کڕینى ئەو تۆپانە لەلایەن عیرفان حەیالى، وەزیرى پێشووترى بەرگرییەوە واژۆ کراوە، لە سەردەمى دەسەڵاتى جومعە عیناد، وەزیرى پێشووى بەرگرى گۆڕانکاریى تێدا کراوە و پارەى ئەو تۆپانە بەر لە پێکهێنانى حکومەتى ئێستا دراون.

6ـی ئابی 2024، ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کران و پاشان لە رێوڕەسمێکدا رادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1 و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.

جەخت لەوەشدەکاتەوە، کڕینی تۆپھاوێژەکان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتێکی پێشتر بووە کە لەلایەن عرفان حەیالی وەزیری پێشووی بەرگرییەوە ئیمزا کراوەو پارەکەش پێش پێکھێنانی حکومەتی ئێستا خەرجکراوە.
باس لەوەش دەکات، پێشمەرگە ھێزێکی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزیان بۆ عیراق ناکرێت.
ئەو بەیاننامەیەش دوای ئەوە دێت، رۆژی شەممەی رابردوو محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم رایگەیاند، چەکدارکردنی ھێزە ناوخۆییەکان کە ئەرکی دەستوورییان سنووردارە بە چەکی قورسی پێشکەوتوو مایەی قبوڵ نییەو دەبێت ئەو چەکانە تەنھا لەدەستی سوپادا بن، چونکە لە داھاتوودا دەبنە مایەی مەترسی بۆ سەر عیراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن