85 کوردستان

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتە ٥٦٣ هەزار دینار

01:16 - 20/09/2024

زه‌مه‌ن - ئابوریی

 

 له‌ گۆرانكارییه‌كی نوێدا نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە ٢.٦٠٨ دۆلار، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ یش لە بازاڕەکانی ھەرێم بۆ ٥٦٣ ھەزار دینار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ ھەینی نرخی زێڕ لەمامەڵە خێراکاندا لەسەر ئاستی جیھان بەرزبووەوە و ھەر ئۆنسەیەک گەیشتە ٢.٦٠٨ دۆلار کە نرخێکی نوێی پێوانەییە، ئەوەش بەھۆی بڕیاری دابەزاندنی رێژەی سود لە ئەمریکا و چاواڕنییەکان بۆ دابەزاندنی زیاتری رێژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا کە وەبەرھێنەرانی ھانداوە روو لە کڕینی زێڕ بکەن وەک کانزایەکی جێگەی متمانە.

کایل رودا شیکەرەوەی بازاڕە داراییەکان لە گروپی کاپیتاڵ دەڵێت، ئاڕاستەکانی ئێستای زێڕ ئیجابین و ئەگەر دۆخی بازاڕ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، نرخی زێڕ لەنێوان ٢٦٠٠ بۆ ٢٨٠٠ دۆلار لەماوەی ١٢ مانگی داھاتوودا دەمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن