پەیماننامەى شەرەف بەلیستە بەشدارەکانى هەڵبژاردن واژۆ دەکرێت
10:07 - 20/09/2024
زهمهن - ههرێمی كوردستان
بڕیاره له چهند رۆژی داهاتودا دەستەى دەستپاکى ، پەیماننامەى شەرەف بە لیستە
بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان واژۆ بکات.
له لێدوانێكیدا بۆ "زهمهن" حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى
دەستپاکى ئاماژهی بۆ ئهوهكرد كه ئهوان لەماوەى رابردوودا رەشنووسى پەیماننامەى
شەرەفییان ئاراستەى لیستە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد بۆ وەرگرتنى
سەرنج و تێبینییەکانیان و ئێستا سەرەنج و تێبینییەکانیان بەدەستگەیشتووەتەوە و لە
چەند رۆژى داهاتوودا و بەر لە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، دەقى پەیماننامەکە
ئاڕاستەى لیستەکان دەکەن.
وتیشی ئامانج له پهیماننامهكه بۆ ئهوهیه تاوەکو واژۆى لەسەر بکەن و
پابەندبوونى خۆیان بە خاڵەکانییەوە رابگەیەنن".
پەیماننامەى شەرەف چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت، وەک پابەندبوون بە پرەنسیپەکانى
سەروەرى یاسا و بنەماکانى دیموکراسى، بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنێکى شارستانییانە، داکۆکیکردن
لە قەوارەى دەستوریی هەرێمى کوردستان، پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ
لەسەر بنەماى دەستوور و یاسا بەرکارەکان.