دوو برینداره‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سلێمانی یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا
10:33 - 20/09/2024
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
یەكێک لە بریندارەکانی تەقەکردنەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی به‌هۆی سه‌ختی
برینه‌كه‌یه‌وه گیانی سپارد و ئاسایشیش رایگه‌یاند كه بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
شه‌وی رابردوو لە نزیک گەرەکی چوار چرای شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن
روویداو بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
ئەو دوو کەسەی کە برینداربوون یەکێکیان فیشەک بەر سەری کەوتووە و ئەوەی دیکەیان
بەر قاچی کەوتووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری سلێمانی ئاشكرایكر كه برینداره‌كان
شه‌وی رابردوو گوازرابونه‌وه بۆ نه‌خۆشخانەی ئەنوەر شێخە و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یه‌كێكیان گیانی سپاردووە.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی سپاردووه گولـلە بەر سەری کەوتبوو و هەردوو گەنجەکەش بە
ڕەگەز عەرەبن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ده‌ڵێن؛ تەقەکردنەکە لەسەر فوللایتی ئۆتۆمبێل
بووە، تاوەکوو ئێستاش هیچ کەسێک بە تومەتی تەقەکردنەکە دەستگیر نەکراوە.
له‌یه‌كی تره‌وه ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو لە شەقامی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی، دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لەنێوان سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێل دروست بووە و شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بە دەمانچە دوو هاووڵاتی بریندار كردووە و دواتر یەكێكیان گیانیلەدەستدا، تۆمەتبارەكەش بە خێرایی شوێنی روداوەكەی بەجێهێشت و هەڵات.
راشیگەیاند، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی گەیشتە شوێنی روداوەكە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، لە ماوەی كەمتر لە پێنج سەعاتدا تۆمەتباری سەرەكی دەستگیركرا و روبەڕووی یاسا كرایەوە.