ئه‌مڕۆ گه‌رما 15 پله به‌راورد به مانگی پێشوو دابه‌زیوه
11:23 - 20/09/2024
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
به‌راورد به مانگی رابردوو ئه‌مڕۆ گه‌رما 15 پله له شاری هه‌ولێر نزمتره.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شاری هه‌ولێری
پایته‌خت 29 پله‌یه، كه به به‌راورد به مانگی رابردوو له‌م رۆژه‌دا 44 پله
بوو.
له سلێمانیش ئه‌مرۆ 29 پله‌یه و مانگی رابردوو له‌م رۆژه‌دا 41 پله بوو.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە
شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت, لە دواى نیوەڕۆدا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک
و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانى پارێزگاى سلێمانى
پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت.