هەواڵە خۆشەکە تایبەت بە مامۆستایانى وانەبێژ گەیشت
08:25 - 06/10/2024
زەمەن - کوردستانى
نوێنەرى گیشتیى مامۆستایانى گرێبەست دەڵێت، سبەی دووشەممە پرۆسەی بەگرێبەسکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا لە سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان و راپەڕین مامەڵەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێنەکردووە، بەڵام لە هەولێر و دهۆک دەستیپێکردووە.