878 کوردستان

10 کاندید بە بڕى پێنج ملیۆن دینار سزادران

09:12 - 06/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 10 کاندیدى هەریەک بە 500 هەزار دینار سزادا، هۆکارەکەشى ئەوەیە، بەرلە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، بانگەشەیان کردووە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، یەکێک لە کاندیدە سزادراوەکان سەرۆکى لیستە.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، حەوت کاندیدیان لە لیستى پارتى دیموکراتى کوردستانن، چواریان لە بازنەى هەولێر بوون، کە بریتن لە مەزن هیمداد ئەنوەر بەگ، دیلمان ئازاد، باوەڕ فارس باوە و سەعدى خدر، سێ بەربژێرەکەى دیکە لە بازنەى دهۆکن، کە بریتین لە سەگڤان سلێمان، هێلین عەبدوڵڵا، هێلین شەوکەت.

هەروەها سزایەکى دیکەى پێبژاردنى 500 هەزار دینارى کۆمیسیۆن بۆ لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، کە تایبەت بووە بە ئاهەنگى لایەنگرانى ئەو پارتە.

یەکێکى دیکە لە کاندیدە سزادراوەکان دێکان حەیدەر بووە، کە کاندیدى ریزبەندى 31ى لیستى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە لە بازنەى سلێمانى. 

هەروەها خەبات نەوزاد، سەرۆکى لیستى نەوە نوێ لە بازنەى هەڵەبجە یەکێک لەو کاندیدانەیە کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سزاى پێبژاردن دراوە.

مونا قەهوەچى، کاندیدى کۆتاى تورکمان لە بازنەى هەولێر یەکێکى دیکەیە لەو کاندیدانەى کە سزاى پێبژاردن دراوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن