103 ئابوری

وادەی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ ڕاگەیەندرا

01:29 - 09/11/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

ماڵپەڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ باسی لەوە کردووە، گفتوگۆكان له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن، وه‌فده‌كه‌ی كوردستانیش له‌گه‌ڵ دیوانی وردبینی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كۆبوونه‌ته‌وه‌ و كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئامار و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی‌ مووچه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

هەروەها دەڵێت: به‌راورد به‌ مانگی رابردوو بڕه‌ پاره‌كان زیادی كردووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ناوی ئه‌و وانه‌بێژانه‌ی زیادكردووه‌ كه‌ به‌گرێبه‌ست كراون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ دواكه‌وتووه‌.

ماڵپەڕەکەی ئاشکرایکردووە، به‌غدا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی‌ داهاتوودا گوژمەی یه‌كه‌می پاره‌ بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ ٥٠٠ ملیار دیناره‌، و تا كۆتایی هه‌فته‌ش هه‌موو پاره‌كه‌ ده‌نێرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن