2982 کوردستان

ژن و پیاوێک له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان کوژران

10:27 - 07/11/2024

زەمەن - هەرێمی كوردستان

ژن و پیاوێك لە ناحیەی فایدەی سنوری سێمێل، لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراون، كه‌ گومان ده‌كرێت دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو ڕوداوه‌كه‌ ڕویدابێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، " ژن و پیاوێک لە ناحیەی فایدەی سنوری سێمێل لە ماڵەکەی خۆیاندا به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ کوژراون، كه‌ له‌ شوقه‌یه‌كدا نیشته‌جێ بون".

ئه‌و ژن و پیاوه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایه‌ و ته‌نها منداڵێكیان هه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌ن شه‌ش مانگانه‌ و له‌ ڕوداوه‌كه‌دا ڕزگاری بوه‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن