124 ئابوری

سوودانی هەواڵی خۆشی بۆ مووچەخۆران پێیە

04:08 - 12/11/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد، ئامانجێکی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان پرسی یەکلاکردنەوەی مووچەیە.

ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەکی نزیك لە سوودانی ئاشکرای کرد، سبەینێ چوارشەممە سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەسەر چەندین پرس گفتوگۆ دەكەن، لەناویاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان،

ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگترین پرس کە سوودانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و سلێمانی باسی دەکات پرسی سەرژمێری دانیشتوانە و دڵنیاکردنەوەی کوردەکانە سەبارەت بە سەرژمێری و چارەنووسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکاندا.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتیشی کردەوە، پرسی دووەم بریتییە لە ڕێککەوتن لەسەر مەسەلەی پێدانی مووچە و پێویستی یەکلاکردنەوەی یەکلاکەرەوە لەڕێگەی لیستی مانگانە و خشتە و بەشێوەیەک کە کورد لەنێو خۆیاندا لەسەری ڕێکبکەوێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن