ئەمڕۆ ناوی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرژمێری تۆمارکردووە دەگەڕێتەوە
11:46 - 13/11/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەـڕۆ ئەمڕۆ ناوی هەموو بژمێرانی پڕۆسەی سەرژمێری رادەگەیەنرێت و سبەی راهێنانیان دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وردبینی بۆ تیروپشکی ناوی بژمێران تەواوبووە و ئەمڕۆ ناوی هەموو بژمێران رادەگەیێندرێت، و ئەمڕۆ هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت و سبەی ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە، راهێنانیان دەستپێدەکات و ئامادە دەکرێن بۆ پڕۆسەی سەرژمێری.
ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ناوی خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەرژمێری تۆمارکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.