بەپەلە.. نەوەى نوێ ئامادەیە بچێتە حکومەت و مەرجەکانى ئاشکراکرد
07:32 - 07/11/2024
زەمەن - کوردستانى
نەوەى نوێ کە 15 کورسى پەرلەمانى کوردستانى بەدەستهێناوە، پێشتر بانگەشەى ئەوەى دەکرد، ئامادەنین بچنە حکومەت و لە پەرلەمان دەبنە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئێوارەى ئەمڕۆ کەناڵى فەرمى نەوەى نوێ رایگەیاند، ئەگەر ئەگەر پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بدەنێ یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەکە ئینجا ئامادەن بەشدارى حکومەت بکەن.
نەوەی نوێ دەشڵێن، ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومڕانی و خزمەتکردنی خەڵک.