95 ئابوری

وادەی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ ڕاگەیەندرا

02:21 - 13/11/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئەگەری هەیە سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و چاوەڕێن سبەی پێنجشەم یان رۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو، بەغدا پارەی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، هەندێك تێبینی هەبوون لەسەر لیستەكان، بەڵام روونكردنەوەیان پێ دراوە و وردبینیشیان تەواو كراوە و چاوەڕێین بەزووترین كات پارەی پێویست بنێرن.

دەشڵێت: بەغدا چاوەڕوانە هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری حكوومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەم یان سبەی پێنجشەم داهاتەكە دەنێرین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن