زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی ژن و مێردەکەی دهۆک ئاشکرابوو
10:01 - 07/11/2024
زەمەن - کوردستانی
ئەو ژن و مێردەی لە دهۆک کوژران، یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەگوێرەی زانیارییەکان کوڕەکە ناوی جوان رێزانە و خەڵکی عفرینە، هاوسەرەکەی ناوی لەیلا محەمەدییە و خەڵکی چاڵدێرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە، هەردوو کیان پێشتر گە--ریلابوون لە ریزی پارتی کرێکارانی -کوردستان، نزیکەی دوو ساڵە وازیان هێناوە و ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە، لە شارۆچکەی فایدەی سەر بە دهۆک نیشتجێبوون، دوو مانگ دەبێت منداڵێکیان بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دەمانچەی بێدەنگ لە شوقەکەیاندا کوژراون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو منداڵە ساوایە تا دراوسێکانیان پێیانزانیوە، چەند کاتژمێرێک لەناو خوێنی دایک و باوکیدا گەوزاوە و گریاوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کوژرانی ئەو دوو هاوسەرە سیاسییە بەڵا؟ تا ئێستا هیچ شتێکی رەسمی لە بارەی رووداوەکەوە لە دەزگا ئەمنییەکانەوە رانەگەیەندراوە.