1694 کوردستان

لە سلێمانی كه‌سێك کوژرا

10:02 - 27/12/2024

زه‌مه‌ن - سلێمانی

لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵان كوژرا،

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی سەركەوت ئەحمەد هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و پیاوه‌ی جه‌غت لێكرده‌وه‌و وتی " لەگەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد تەقە لە هاووڵاتیەكی تەمەن  70 ساڵ كراوە و كوژراوە."

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنى سلێمانى بە "زه‌مه‌ن"ـى راگەیاند،”کەسێک تەلەفونى بۆکردوون کە لەناو ماڵەکەى خۆیاندا تەقە لە باپیرى کراوە و بریندار بووە و داواى کردووە بە هانایانەوە بچین”،

وتیشی: روداوه‌كه‌ له‌ ناو ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکى ئیبراهیم ئەحمەد رویداوه‌و ته‌قه‌ی لێكراوه‌و کوژرا.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تیمەكانی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە روداوەكە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن