ئەمشەو لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت
10:08 - 27/12/2024
زهمهن – ههرێمی
كوردستان
ئەمشەو لە هەندێک
ناوچە بەفر و لە هەندێک ناوچەی دیکەش لێزمە باران بە بروسکەوە دەبێت، بەڵام سبەینێ
ئێوارەکەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
فهرمانگهی کەشوهەوای
هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە ناوچە
شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر ببارێت و لە هەندێک ناوچەش جار جارە دۆخەکە
بۆ لێزمە باران بگۆڕێت.
هەروەها ئاماژەیداوە،
سبەینێ شەممە لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت و هەندێک
کات لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ بارانی مامناوەند دەگۆڕێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کۆتای
بەم شەپۆڵە باران دێت .