52 کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

11:16 - 06/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان


 کەشناسی رایگەیاند: سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى و پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى  نمەباران هەیە  لەسەر هەندێك ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ دورستبونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی. 

ئاماژەی بەوەشداوە،  پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، ئاسمان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى و پله‌كانی گه‌رما  کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن