نرخی كارەبای مۆلیدە لەسلێمانی راگەیەنراو بەرنامەی پێدانی كارەباشیان گۆڕی
11:53 - 04/01/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە
راگەیەنراوێكدا فەرمانگەی كارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدەی مانگانەی راگەیاندوو دۆۆ گۆڕانكاری لە كاتی بەرنامەی
مۆلیدەكانیش ئەنجامدا.
ئه‌مڕۆ شە‌ممه
٤/١/٢٠٢٥ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان لە بەرێوەبەرایەتی
كارەبای سلێمانی کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر
كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر
كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (14,000) بۆ
(15,000) دیناره.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (335 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی
كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە ئەو
موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە
و لە ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ١٨ بۆ ١٩ هەزار دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی
موه‌لیده بۆ مانگى یەک دەگۆڕدرێت و بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر
١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر ١ی شەو
دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی.
کاتژمێر٦:٣٠ی بەیانی
تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن.
بۆ ئەم مانگە رۆژانی
هەینی و شەممەش موەلیدەکان بەیانیان کاردەکەن.
بەرنامەکەش لە
سبەینێ یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.