2730 کوردستان

رۆژێک پشوو زیادکرا

09:16 - 01/01/2025

زه‌مه‌ن - عێراقی

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ٦ـی کانونی دووەم، بەبۆنەی یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان.

 هاوکات، هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا لەعێراق یادی ئەو دامەزراندنە دەکرێتەوە و پشووی فەرمی دەبێت.

مێژووی دامەزراندنی سوپای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ٦ـی  كانونی دووەمی ساڵی (١٩٢١)، یەكەمین یەكەی سوپای عێراق لەسەردەمی ئینتیدابی بەریتانی بەناوی (موسا كازم) لەشاری بەغدا پێكهێنرا، دواتر لەساڵی (١٩٣١) هێزی ئاسمانی عێراق پێكهێنرا لەساڵی (١٩٣٧) دا هێزە دەریاییەكان پێكهێنرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن