721 کوردستان

لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت

11:27 - 06/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم ڕەوانەی گەنجینەکان دەکرێت و هەر فەرمانبەرێک کۆدی  (UPN)ـی نەبێت ناوی ناخرێتە ناو لیستەکەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا دەستکراوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکی ٢٠٢٥، لیستی مووچەی ئەم مانگە جیاوازە، چونکە لیستەکە هاوتاکراوی بەغدادە و کۆمەڵێک زانیاری وردی کەسی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەم مانگە هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێکی هەرێم کۆدی UPNی نەبێت، ناویناخرێتە ناو لیستی مووچە.

هاوکات، عەلی عەبدولرەحمان، بەرپرسی بەشی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند: لە سلێمانی تەنها هەزار و ٦٠٠ مووچەخۆر ماوە کۆدی (یو پی ئێن)ـیان بۆ بکرێت، بەشێک لە خانەنشینانیش مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ـیان بەهۆی نەبوونی ئەو کۆدەوە راگیراوە، هەرکاتێک مامەڵەکانیان تەواوکرد موچەکانیان پێدەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن