122 کوردستان

قەهرەمان شوکری سەرەڕای لێبوردنی تایبەت بەڵام ئازاد نەکراوە

02:26 - 06/01/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

 

سەرۆکایەتی هەرێم زیاتر لە دوو مانگە لێبوردنی تایبەتی بۆ رۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، رەمەزان ئەرتیسی پارێزەری رۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری ڕایگەیاند: زیاتر لە دوو مانگە لێبوردنی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم بۆ روژنامەنووس قەهرەمان شوکری دەرچووە، بەلڵم تاوەکو ئێستا لە زینداندایە.
ئەو پارێزەرە ئەوەشی ئاشکراکرد، چەندین جار پەیوەندیمان بە زیندان کردووە، دەڵێن تا ئێستا هیچ نووسراوێکی رەسمیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەدەست نەگەشتووە بۆ ئازادکردنی قەهرەمان شوکری.

ئەمە لە کاتێکدایە، قەھرەمان شوکری ڕۆژنامەنوسێکی ناوچەی بادینانە، لە ٢٠١٩دا بۆ جاری یەکەم لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێدا دەستگیرکرا و دواترە ئازادکرا و ڕۆژی ٢٧ی ١ی ٢٠٢١، ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکرییان دەستگیرکرد، لەبەرواری ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی دهۆک بە نهێنی سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن