بەرپرسی پەنجەمۆر لە بەڵگەوتاوانی هەرێم كۆچی دوایی كرد
07:15 - 14/01/2025
زەمەن - کوردستانى
موقەدەم هێمن نەجات، بەرپرسی بەشی پەنجەمۆر لە بەڵگەوتاوانی هەرێمی کوردستان درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
شەوى رابردوو، موقەدەم هێمن لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی گەشتێكیان بۆ مووسڵ كردبوو، لەوێ جەڵتەی دڵ لێی دا، تا گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە لە هەولێر، گیانی لەدەستداوە.